ڕانیه.. ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى به‌هۆى خواردنى جۆرە قارچکێکه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران
ته‌ها محه‌مه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین "ئه‌مڕۆ ئێواره 12 هاووڵاتیی دانیشتووی سنوورى شاره‌دێى بێتواته‌ى سه‌ر به شارى ڕانیه گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه كه به‌هۆى خواردنى قارچكه‌وه ته‌ندروستیان تێكچووە و تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوونە".
گوتیشى: "به‌هۆى كاریگه‌رى خواردنى قارچكه‌كانه‌وه نه‌خۆشه‌كان ئاستی بینینیان دابه‌زیوە، بۆیه خرانه ژێر چاودێرى ته‌ندروستییەوە".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌به‌شێكى زۆرى قارچكه‌كان ژه‌هراوى و زیانبه‌خشن بۆیه پێویسته هاووڵاتیان له پێناو پاراستنی تەندروستییان به وریایى و شاره‌زاییه‌وه مامەڵە لەگەڵ خواردنی قارچک بکەن.
bas news -
