ئاكپارتی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ جێگره‌وه‌ی بینالی یڵدرم
بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان كه بڕیاره رۆژی 31-3-2019 ئه‌نجام بدرێت، چاوی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئیسته‌نبووڵه. ئاكپارتیش سه‌رباری راگه‌یاندنی ناوی 70 به‌ربژێر، تاوه‌كو ئێستا به‌ربژێری خۆی بۆ ئیسته‌نبووڵ ئاشكرانه‌كردووه. میدیاكانی توركیاش ئاماژه بۆ بینالی یڵدرم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، بینالی یڵدرمی ده‌ستنیشانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربژێری ئاكپارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره شاره‌وانی ئیسته‌نبووڵ. به‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنیدا، ده‌بێ بینالی یڵدرم ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
ئاكپارتی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی بینالی یڵدرم دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی و ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌وه‌كه‌ی. بۆ ئه‌مه‌ش چوار كه‌سی ده‌ستنیشانكردووه كه دووانیان كوردن و له‌مانه پێكدێن: ناجی بۆستانجی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاكپارتی و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئاماسیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیسته‌نبووڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، عیسمه‌ت یڵماز "كورده" په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی سێواس و ئه‌حمه‌د ئایدن "كورده" په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی سه‌مسووره (ئادییامان).
rudaw -
