وڵاتێکی ئەوروپی هاتوچۆ بە پاس و شەمەندەفەر دەکاتە خۆڕایی
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی، حکوومەتی لۆکسەمبۆرگ بڕیاری داوە لە هاوینی ساڵی 2019ـەوە بلیتی واستنەوەی گشتی (پاس و شەمەندەفەر) هەڵبوەشێنێتەوە و هاتوچۆی گشتی بکاتە خۆڕایی.
ئەو بڕیارەی حکوومەتی لۆکسەمبۆرگ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکانیەتی و بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەش پێیان وایە ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاست و کوالێتیی پاس و شەمەندەفەرەکان.
ئێستا نرخی بلیتی هاتوچۆ بە پاس و شەمەندەفەر لە ماوەی دوو کاتژمێردا، بۆ رێبوارێکی ئاسایی دوو یۆرۆیە و بۆ پیر و منداڵانیش بەخۆڕاییە.
لۆکسەمبۆرگ وڵاتێکی بچووکی ئەوروپییە و کەوتووەتە ناوەڕاستی ئەو کیشوەرەوە.
bas news -
