وڵاتێکی ئەوروپی هاتوچۆ بە پاس و شەمەندەفەر دەکاتە خۆڕایی

وڵاتێکی ئەوروپی هاتوچۆ بە پاس و شەمەندەفەر دەکاتە خۆڕایی
وڵاتێکی ئەوروپی هاتوچۆ بە پاس و شەمەندەفەر دەکاتە خۆڕایی و یەکەمجارە ئەو بڕیارە دەدرێت.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی، حکوومەتی لۆکسەمبۆرگ بڕیاری داوە لە هاوینی ساڵی 2019ـەوە بلیتی واستنەوەی گشتی (پاس و شەمەندەفەر) هەڵبوەشێنێتەوە و هاتوچۆی گشتی بکاتە خۆڕایی.



ئەو بڕیارەی حکوومەتی لۆکسەمبۆرگ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکانیەتی و بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەش پێیان وایە ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاست و کوالێتیی پاس و شەمەندەفەرەکان.



ئێستا نرخی بلیتی هاتوچۆ بە پاس و شەمەندەفەر لە ماوەی دوو کاتژمێردا، بۆ رێبوارێکی ئاسایی دوو یۆرۆیە و بۆ پیر و منداڵانیش بەخۆڕاییە.



لۆکسەمبۆرگ وڵاتێکی بچووکی ئەوروپییە و کەوتووەتە ناوەڕاستی ئەو کیشوەرەوە.

bas news -
Top