لە هەولێر حەوت شوێن داخران
ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی سەر بە قایمقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر "شەوی ڕابردوو بەسەرپەرەشتی قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کاری چێشتخانە و پیشەوەران، سەردانی گەڕەکی بەختیاریمان کرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه حه‌وت شوێن، له‌وانه‌ش چێشتخانه، خواردنگه و میوه‌فرۆش، به‌هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، داخران.
کارگێڕەکەی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، گوتیشی: "جگه له‌وانه، ئه‌و حه‌وت شوێنه تێایاندایه مۆڵه‌تى كاركردنى نییه، هه‌روه‌ها پابەند نەبوون بە دانانی نرخی میری داخران، بۆیه جگه له‌داخستنى شوێنه‌كانیان، هاوكات بەپێی قەبارەی سەرپێچییەکانیان سزای پێ بژاردنیان لە یەک ملیۆن دینار تا پێنج ملیۆن دینار بۆ ده‌بڕێته‌وه".
bas news -
