بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک لە سۆران كوژرا
ڕائید سەعدوون هاودیانی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران: "ئەمڕۆ 6/ 12/ 2018 کەسێک بەناوی (س. ئ.ع) تەمەن ۳٥ ساڵ، كه پیشەی کاسبە، لە شاره‌دێی خەلیفان کوژرا".
بە پێی گوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس: "به‌پێی زانیارییه‌كانى پۆلیس، هاووڵاتییەکە لەلایەن دوو کەسه‌وه بە ناوەکانی (م. ح) و (هـ د) کوژراوە، هۆکاری کوشتنەکەش دووژمنداری کۆن، بووە".
ئەوەشی خستە ڕوو، کە به‌پێی فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه، تۆمەتباره‌كان فه‌رمانى دەستگیر كردنیان بۆ ده‌رچووه و هه‌ركات ده‌ستگیركران، ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر ده‌گیرێته‌به‌ر.
