سەرۆكی لاوانی دیموکراتی ئەورووپا نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی كرد
لە نامەكەدا هاتووە "هاوڕێی هێژا جەنابی مەسرور بارزانی، شاد و خۆشحاڵین بەبەربژێرکردنتان بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوە رۆڵێکی کاریگەرتان لە پەرەپێدان و پەرەسەندنی رۆڵی لاوان لە کوردستاندا هەبوو".
هەروەها دەڵێ "ئێوە زۆر سەرکەوتوو بوون لەوەی ببنە هاوڕێی نزیکی لاوانی سیاسی لە ئەورووپا. پشتیوانی بەهێزی خۆمان بۆ ئێوە دەردەبڕین و هیوای باشتر بۆ جەنابتان دەخوازین".
هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاندید كران.
bas news -
