کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکەن

کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکەن
خافێر هۆرتادۆ میرا، سەرۆکی رێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا DEMYC نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسروور بارزانی بەبۆنەی کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەنامەکەی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە هاتووە: "ئێمە زۆر دڵخۆشین و شانازی دەکەین بە کاندیدکردنت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوە رۆڵێکی کاریگەرتان لە پەرەپێدان و پەرەسەندنی رۆڵی لاوان لە کوردستاندا هەبوو ".

سەرۆکی ئەو رێکخراوە سیاسییەی ئەوروپا نووسیویەتی: "لە بوونت بە هاوڕێیەکی زۆر نزیکی گەنجانی سیاسی ئەوروپا زۆر سەرکەوتوو بویت. ئێمە دەمانەوێت پشتگیری زۆری خۆمان بۆ جەنابت دەرببڕین و هیوای باشترینت بۆ دەخوازین".

رۆژی شەممە 01/12/2018، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کرد و بڕیارە شاندێکی پارتی بەم نزیکانە بۆ پێکهینانی حکومەتی داهاتووی کوردستان سەردانی لایەنەکان بکات.
k24-
Top