كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه داوایه‌ك ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ن
له ڕاگه‌یاندراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كه ئاراسته‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كراوه و هاتووه: "سێزدە ساڵ بە سەردادگاییکرنی تاوانبارانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و بە جینۆساید ناساندنی دۆسەی هەڵەبجە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە تیپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئیستا قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە نەکراوەتەوە".
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه هاتووه: "پەرلەمانی عێراق چەند یاسایەکی بە ژمارە (20) و (16) لە ساڵەکانی 2009 و 2010 یەک لە دوای یەک دەرکردووە و تایبەتن بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو، بەڵام بەداخەوە نوینەرانی کورد لە بەغدا ئەم پرسەیان نەکردووەتە بەشێک لە ئەجێندای گفتوگۆکانیان لە حکوومەتی عیراقی‌دا و نەیانتوانیوە سوود لەم یاسایە وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتوانی کوردستان.
باسنيوز
