پەلەمانتارانی پارتی موڵک و سامانەکانیان ئاشکرا دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12/2018، هێمن هەورامی سەرۆکی لیستی پارتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایگەیاند، هەموو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی حزبەکەی فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
فۆرمەکە لەلایەن دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی هەموو پەرلەمانتاران کراوە بۆ دیاریکردنی سامان و موڵک و ماڵەکانیان، بەڵام تا ئێستا تەنیا پەرلەمانتارانی پارتی فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
باسنيوز
