بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە سەفین حاجی كانەبی دەكات

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە سەفین حاجی كانەبی دەكات
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز سەفین حاجی كانەبی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (سەرباز حاجی كانەبی)ـی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی براتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.



اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
kdp -
Top