مه‌سرور بارزانی: ده‌رفه‌تێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له ئارادایه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (روار هۆگسدال) هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نەرویج له عێراق كرد.
له‌دیدارێكدا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان ونەرویج له گشت بواره‌كان تاوتوێكرا.
له‌و دیداره‌دا پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق گفتوگۆكرا، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له ئارادایه و جه‌ختی له‌و كرده‌وه، كه له‌و بابه‌ته به‌غدا و هه‌ولێر پێویستیان به یه‌كدی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به فه‌رامۆشكردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی ده‌ستوور و كه‌موكوڕییه‌كانی پرۆژه بودجه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا.
له‌لای خۆیه‌وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانهینەرویج له عێراق سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته و پیرۆزبایی به‌ربژێركردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و فره‌وانكردنی هاوكاریی و پاڵپشتی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.
هۆگسدال وێرای به‌رزنرخاندنی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ تیمی وڵاته‌كه‌ی، پوخته‌یه‌كی له كاروچالاكییه مرۆییه‌كانیان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌تایبه‌تی له نه‌ینه‌وا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به داعش دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.
باسنيوز
