لە کۆنگرەی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا گەنجێکی کورد نوێنەرایەتیی لاوانی جیھان دەکات

 لە کۆنگرەی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا گەنجێکی کورد نوێنەرایەتیی لاوانی جیھان دەکات
لە کۆنگرەی ئەمجارەی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا، کە بە پارتی CDU ناسراوە، فەلاح حەسەن کە گەنجێکی کوردە و ھاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیھانە، بە نوێنەرایەتی لاوانی سیاسیی جیھان لە کۆنگرەکەدا بەشدارە.

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیھان، سەبارەت بە بەشداریی لە کۆنگرەکەدا، گوتی: "بڕیار وایە لە ڕۆژانی ٦ بۆ ٨ ی ئەم مانگە لە شاری ھامبۆڕگی ئەڵمانیا کۆنگرەکە ببەسترێت."

گوتیشی: "خۆشم بەختەوەرم کە وەک لاوێکی سیاسیی کورد بە فەرمی و بە نوێنەرایەتیی لاوانی سیاسی و دیموکراتەکانی جیھان لەم کۆنگرە مێژوویی و مەزنەدا بەشدارم".

بڕیار وایە بۆ یەکەمینجار تێیدا ئەنجێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەوە ڕابگەیەنێت کە خۆی بۆ سەرۆکی پارتەکە کاندید ناکاتەوە.

فەلاح حەسەن گوتیشی:" بەشداریی ئێمەی کورد لەم جۆرە کۆنگرانە زۆر گرنگە تا بتوانین پەیامی گەلی کوردستانیش بگەیەنینە سیاسییەکانی جیھان و لە ھەمانکاتیشدا ھەوڵی تەواو دەدەین تا دۆستایەتی زیاتر بۆ کوردستان دەستەبەر بکەین".


کۆنگرەکە لە شاری ھامبۆڕگی ئەڵمانیایە و لە سبەینێ پێنجشەممەوە 2018.12.6 دەست پێدەکات و تا شەممە 2018.12.8 دیسەمبەر بەردەوام دەبێت.












باسنیوز
Top