كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت و لە ھەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی كات باران دەبێ و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێ و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنج شەممە ئاسمان ھەور دەبێت و لەگەڵ بارانبارین لە كاتی جیاجیا و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفردەبارێت.





K24
Top