لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە مووچەخۆران خەرجدەکرێت

 لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە مووچەخۆران خەرجدەکرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە مووچەخۆران خەرج دەکرێت.



سەرچاوەکە ڕاگەیاند کە بە بڕیاری وەزیری دارایی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ بۆ هێزەکانی یەکەی پاسەوانیی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی خەرج دەکرێ.



خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە ماوەی پێنج ساڵە بۆ ئەو هێزانەی ڕاگیراوە، سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ مووچەی مانگی ئەیلوول کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێ، بڕی ٥٠ هەزار دینار بۆ خێزان و ١٠ هەزار دیناریش بۆ هەر منداڵێک بۆ ئەو هێزانە خەرج دەکرێت.








باسنیوز
Top