دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی دەمیرتاشی پەسەند کرد
بەپێی زانیارییەکان سزای زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پێشووی هەدەپە، پەسەند کراوە و دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی لە ئیستەنبۆلێش بڕیاری ژمارە 26مینی لەبارەی دەمیرتاشەوە پەسەند کردووە.
دادگا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر دەمیرتاشی بە چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی سزا دابوو و لەمبارەشەوە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) ئاشکرای کردووە کە دادگای تورکیا سەربەخۆی نییە و بە فەرمان بڕیار دەدات.
ئەم بڕیارەی دادگا لە کاتێک دایە کە یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی داوە و داوای لە تورکیا کردووە هەرچی زووتر ئەو سەرکردەیەی هەدەپە ئازاد بکات.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کەلە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا بۆ سەرکۆماریی تورکیا یەکێک لە بەربژێرەکان بوو، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و چەند ئەندام پەرلەمانی دیکەی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کراوە و لە زیندانە.
باسنیوز
