لە سیدەكان بەچاككردنەوەی پردێك رێگای هاتووچۆی 16 گوندی دەڤەری برادۆست دەكرێتەوە

لە سیدەكان بەچاككردنەوەی پردێك رێگای هاتووچۆی 16 گوندی دەڤەری برادۆست دەكرێتەوە
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، ئاشكرایی دەكات، دوای هەوڵەكانمان پردێكی سەنتەری شارەدێی سیدەكان چاككراوەتەوە، بەمەش كێشەی هاتووچۆی چەندین گوندی دەڤەرەكە چارەسەر دەبێت.


ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، راگەیاند: "هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆست، لە سنووری شارەدێی سیدەكان، وەك دیاریشە بەهۆی لافاو و باران بارینی 25/11/2018 واتە مانگی رابردوو، چوار پرد لە سنوورەكەمان داڕوخان و بەهۆیەوە گرفتی هاتووچۆ، لەبەردەم هاووڵاتییانی گوندەكانی دەڤەرەكە و سەنتەری شارەدێی سیدەكان دروست بوو".


بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، گوتیشی: "دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان لەماوەی رابردوودا پردێكمان چاككردەوە لەئێستاشدا پردێكی سەرەكی لەسەنتەری شارەدێی سیدەكان چاكدەكرێتەوە كە رێڕەوی هاتووچۆی هاووڵاتییانی (16) گوندی دەڤەرەكەی بەسەرەوەیە، هەوڵیش دەدین لە ئایندەدا هەردوو پردی دیكە كەماون چاكبكەینەوە".
bas news-
Top