هه‌رێمى كوردستان بڕى كاره‌باى به‌رهه‌مهێندراو زیاد ده‌كات
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامانى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند: "بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خواستى كاره‌باى هاووڵاتیان و ناوچه پیشه‌سازى و بازرگانییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به پێنج هه‌زار مێگاوات هه‌یه، له كاتێكدا ته‌نها تواناى به‌رهه‌مهێنانى سێ هه‌زار مێگاواتمان هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به چه‌ند قۆناغێك و به‌پێى پلانى وه‌زاره‌ت، له‌هه‌وڵى زیادكردنى به‌رهه‌مى كاره‌بادان: "له‌وانه پڕۆژه‌ی 300 مێگاواتی خه‌بات ته‌واو بووه و بڕیاره له داهاتوییه‌كی نزیكدا له به‌ڵێنده‌ر وه‌ربگیردرێت و بكه‌وێته‌كار".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد، كه ده‌یانه‌وێت له به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بادا سوود له ئاویش وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌ى كارۆئاوى دێره‌لووك ته‌واوبووه و چاوه‌ڕێن به‌نداوه‌كه‌ى ته‌واو بكرێت و به‌گه‌ڕ بخرێت، كه بڕى كاره‌باى به‌رهه‌مهاتووى 35 مێگاواته و دواى ته‌واوبوونیشى تێكه‌ڵ به كاره‌باى نیشتمانى ده‌كرێت.
bas news-
