بۆ پشووى شوفێران و هاووڵاتییان هاتوچۆ به‌شى VIP ده‌كاته‌وه
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "ڕۆژانه هاووڵاتى و شوفێرێكى زۆر بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى تایبه‌ت به ئۆتۆمبیل سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و له‌میانى كاره‌كان و سه‌ره‌گرتنان ماندوو ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شاره‌كانی دیكه‌وه دێن".
ڕونیشیكرده‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ى بارى ئه‌و هاووڵاتى و شۆفێرانه سووك بكه‌ین، سبه‌ى چوارشه‌ممه شوێنێك به‌ناوى (ڤى ئاى پى) ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌وداو كاره‌كانی تۆمار و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی شوفێرانى تێدا ئه‌نجام بده‌ینت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌و شوێنه هاوشێوه‌ى هۆتێلى پێشكه‌وتوو هه‌موو پێداویستیه‌كانی پشوودان و خواردن و خواردنه‌وه‌ى بۆ دابینكراوه ، كه واده‌كات له زووترین كاتدا كاره‌كانیان، ڕایى بكرێت.
bas news-
