د.بەشیر حەداد داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیانی كوردستان دەكات
د.بەشیر حەداد لە میانی سەردانیدا بۆ نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگە و فەرمانبەران کۆبووەوە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە فەرمانبەر و کارمەندان پابەندی دەوام بن و دەست بەرێسا و بنەماکانی کاری ئیدارییەوە بگرن، هەروەها کار بکەن بۆ ئاشناکردنی خەڵک بەیاسا و پڕۆژەکان.
حەداد رۆڵی گرنگی نووسینگەکانی بۆ ئەو دەزگا تەشریعیە روون کردەوە، بەتایبەت لە گەیاندنی کێشەی پارێزگاکان و داوای خەڵك و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
لە دیدارەکە حەداد لە کاتی پێشوازی ژمارەیەک هاووڵاتی، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کارمەندانی نووسینگەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران سکاڵای خەڵک وەرگرن و رەنگدانەوە و گوتاری خەڵک بن. هەروەها هاوکاری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان وەکو نوێنەری خەڵك.
باسنيوز
