د.بەشیر حەداد داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیانی كوردستان دەكات

 د.بەشیر حەداد داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیانی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە هاووڵاتیانیان كرد سكاڵاكانیان بۆ نووسینگەی هەولێری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بنێرن و داوای لە نووسینگەكەش كرد سکاڵاكانی هاووڵاتیان وەربگرن و هاوکاری پەرلەمانتاران بن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان.

د.بەشیر حەداد لە میانی سەردانیدا بۆ نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگە و فەرمانبەران کۆبووەوە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە فەرمانبەر و کارمەندان پابەندی دەوام بن و دەست بەرێسا و بنەماکانی کاری ئیدارییەوە بگرن، هەروەها کار بکەن بۆ ئاشناکردنی خەڵک بەیاسا و پڕۆژەکان.

حەداد رۆڵی گرنگی نووسینگەکانی بۆ ئەو دەزگا تەشریعیە روون کردەوە، بەتایبەت لە گەیاندنی کێشەی پارێزگاکان و داوای خەڵك و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.

لە دیدارەکە حەداد لە کاتی پێشوازی ژمارەیەک هاووڵاتی، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کارمەندانی نووسینگەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران سکاڵای خەڵک وەرگرن و رەنگدانەوە و گوتاری خەڵک بن. هەروەها هاوکاری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان وەکو نوێنەری خەڵك.












باسنيوز
Top