نادیە موراد لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەریەتی بۆ كوردانی ئێزیدی دەكات
نادیە موراد چالاکوانی مافی مرۆڤ و کچە كوردی ئێزیدی رزگاربووی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، لە تویتێکیدا کە بەزمانی ئینگلیزی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئێوارەی دوێنێ لە دیدارێکیدا چاوی بە ئەنگیڵا مێرکل کەوتووە.
ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسیان لە بارودۆخی ئێزیدییه‌كان کردووە و داواشی کردووە به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئێزیدییه‌كان و بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه خاپوور كراون، ئەڵمانیا هاوکاری تەواویان بکات.
لە بەشێکی قسەکانیدا نادیە موراد نووسیویەتی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل باسیان له زه‌رووره‌تی په‌سه‌ندكردنی مافی په‌نابه‌ریەتی ئێزیدییه‌كان كرد.
باسنيوز
