له‌ناو په‌رله‌مان بوو به هه‌را و بهمێزدا كێشان
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌ك، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ژماردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ئاماده‌بووى دانیشتنه‌كه دووباره ده‌كرێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ژماره‌ى پێویست كه‌متره، بۆیه محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، بڕیارى دواخستنى دانیشتنه‌كه ده‌دات.
دواى بڕیاره‌كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و هاوار ده‌كه‌ن "باتڵ باتڵ" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستنه‌بوونى دانیشتنه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دواى دواخستنى دانیشتنه‌كه، له‌ناو كافتریاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، دروست بوو.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دانیشتنى تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكى له‌سه‌ر كاندیده‌كان، تائێستا دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه نه‌چووه.
باسنيوز
