وەزیری دەرەوەی لوبنان گەیشتە هەولێر

 وەزیری دەرەوەی لوبنان گەیشتە هەولێر
کەمێک پێش ئێستا، وەزیری دەرەوەی لوبنان و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.



ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4/12/2018، وەزیری دەرەوەی لوبنان و شاندێکی یاوەری لەرێگەی فرۆکەخانەی هەولێری نێوەدەوڵەتییەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومییەوە پێشوازی لێکرا.


بڕیارە، شاندەکەی لوبنان، کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و پەیوەندی نێوانیان تاوتوێ بکەن










باسنيوز
Top