دەنگدانەوەی کاندیدکردنی مەسرور بارزانی لە میدیاکانی تورکیا

 دەنگدانەوەی کاندیدکردنی مەسرور بارزانی لە میدیاکانی تورکیا
میدیای تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو باس لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەکات.

رۆژی دووشەممە 3/12/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.

زۆربەی میدیا و ئاژانسە گەورەکانی تورکیا بە گرنگییەوە هەواڵی دیاریکردنی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پارتی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەدەست هێناوە.

بەشێک لەو رۆژنامە و میدیا بەناوبانگانەی هەواڵی کاندیدکردنی مەسرور بارزانییان گواستووەتەوە و وەک رووداوێکی گرنگی رۆژ مامەڵەیان لەگەڵ کردووە، بریتین لە ئاژانسی ئەنادۆڵ (فەرمی)، هەبەر تورک، رۆژنامەی ستار (نزیک لە پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکەپە-ی دەسەڵاتدار)، NTV، رۆژنامەی ئاکیتی نزیک لەئاکەپە، رۆژنامەی میللییەت، Mynet و رۆژنامەی وەتەنی نزیک لە ئاکەپە.











باسنیوز
Top