نوێنەری سکرتێری گشتیی UN خۆشحاڵیی خۆی بە کاندیدکردنی مەسرور بارزانی دەربڕی
له دیدارێكدا مه‌سرور بارزانی، هه‌وڵه‌كانی یان كۆبیچی له لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌كانی عێراق به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتوو بۆ خواست.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق. لەمبارەیەشەوە راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “پێمانوایه ده‌رفه‌تێكی نوێ هاتۆته پێش بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی و چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر”. هەروەها دووپاتی له پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پێكه‌وه‌كاركردن كرده‌وه.
له‌لایەن خۆیه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ پێشكه‌شكردنی رێنوێنی و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كان. هاوکات خۆشحاڵیی خۆی به‌بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه بۆ خواست. ئەوەشی دووپات کردەوە كه كاری له پێشینه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هاوكاریكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ئه‌ركی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشهات و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌گه‌ره‌كان و ره‌وشی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.
باس‌نیوز
