هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: بۆ به‌چۆكدادانی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ی هه‌موو هاوپهیمانیهكین
سێزایی ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له مێرسین ئاشكرای كرد كە هه‌ده‌په كاندیدی بۆ هه‌موو شاره‌كانی توركیا ده‌بێت بۆ سه‌رۆك شاره‌وانی.
ته‌مه‌للی گوتی "بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستە رزگارمان بێت، له دروستكردنی هاوپه‌یمانی له نێوان پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا زیاتر بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان رێگه‌چاره‌یه‌كی تر نیه".
باسی له‌وه‌ش كرد كه له هه‌ندێك شار ده‌رچوونی كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌سته‌مه، بۆیه له‌و شارانه پشتگیری له‌و كاندیده ده‌كه‌ن كه كاندیدی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه هه‌ده‌په كاندیدی ده‌بێت بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ و له‌م رووه‌شه‌وه كاری جیدیان ئه‌نجام داوه.
bas news-
