ئەردۆغان: منبج لە دەست یەپەگە رزگار دەکەین
ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند منبج لە دەست هێزەكانی یەپەگە رزگار دەکەن.
لە میانی بەڕێکەوتنی لە ئەرجەنتینەوە بەرەو پاراگوای، سەرکۆماری تورکیا بۆ میدیاکارە تورکەکانی یاوەری گەشتەکەی دوا، لە وەڵامی ئەوەی داخۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، تاوتوێی بابەتی شاری منبجیان کردووە؟ ئەویش گوتی "بەڵێ باسمان کرد. رێکەوتنێک هەیە سەبارەت بەوەی ئەوێ لە یەپەگە پاک بکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەمان لەوێ کۆبوونەوەیان لەوبارەیەوە ئەنجام داوە.
گوتیشی "دیسان ئەوەمان گوت کە ئەم پڕۆسەیە خێرا دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە سووربوونمان لەسەر ئەوەی منبج لە پەیەدە/یەپەگە پاک بکەینەوە. ترەمپ لەم جۆرە کارانەدا دامەزراوترە. گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەمان لەوبارەیەوە زۆر گرنگە. لە لای ترەمپدا، پۆمپیۆ ناتوانێت بڵێ ئاوا دەبێت و ئاوا نابێت. ئەویش گوتی کەمی ماوە و گوزارشتی لە چەشنی ئەوەی دەستیان بەچوونە دەرەوە کردووە، بەکارهێنا. ئێمەش بەدواداچوونی بۆ دەکەین و هیوادارین منبج لە دەستی ئەمانە رزگار بکەین".
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بەئیدلب لەگەڵ رووسیادا، ئەردۆغان گوتی "نازانم بەڕێز ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا چی گوتووە، بەڵام سەبارەت بەنیگەرانییەکان، تەواو پێچەوانەکەی بەئێمە گوت؛ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و سەربازانی ئەوەی کە تا ئێستە لە ئیدلب کەوتووەتە سەر شانیان جێبەجێیان کردووە. تەنها سەبارەت بەدەستەی تەحریری شام چەند گرفتێک هەیە. لەبەر ئەوەش ئەوان باسیان لە ژمارەیەک گرفت کرد. یەکە پەیوەندیدارەکانمان بەردەوام لە پەیوەندیدان. لە ئیدلب، ئێمە هیچ کێشەیەکی جدیمان لەگەڵ لایەنی رووسییدا نیە".
bas news-
