نێچیرڤان بارزانی كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاز كراوه‌و به حوكمی ئه‌زموونی له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا، پاش كاراكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه، ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
پاش ئه‌وه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی قایل نه‌بوو واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ درێژ بكرێته‌وه‌و ده‌ستی له پۆسته‌كه هه‌ڵگرت، په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی 29/10/2017 ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا دابه‌شكرد، ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه".
له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 30/9/2018 پارتی دیموكراتی كوردستان توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌هێزترین كوتله‌ی په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ كوتله و لیسته‌كانی دیكه‌دا له زووترین ده‌رفه‌تدا و پاش دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كار بۆ كاركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه له كاره‌كه‌ی و له چه‌ندین قۆناخی هه‌ستیاردا ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌تی له ئه‌ستۆدا بوو.
به‌تایبه‌تی له كاتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئیداره‌ی حكوومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌م به هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی توانی زه‌مینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی رابردوو بڕه‌خسێنێت و حكوومه‌ت بكات یه‌ك تیم. هه‌روه‌ها پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 توانی رۆڵێكی كارا بگێڕێت و به‌شێكی زۆری قه‌یران و ئابڵۆقه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بشكێنێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه خرابوونه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
k24-
