11 ساڵ به‌سه‌ر شوێنبزربوونى رۆژنامه‌نووس محه‌ممه‌د حه‌سه‌ندا تێده‌په‌ڕێت
ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لەبەردەرگای پەرلەمان داواكاری خێزانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێ سه‌رو شوێنه وەرگرت، ئەوان بەڵێنیان بە دایك و براو و خوشكەكانی دا، بەجددی كار لەسەر ئەو دۆسیە دەكەن تا ئەو كاتەی دۆسييه‌كه بە تەواوی یەكلا دەكەنەوە.
محەممەد حەسەنی رۆژنامەنووس 11 ساڵ لەمەوبەر، بەھۆكارێكی نادیار بێسه‌روشوێن كراوه، تا ئێستا ھیچ زانیارییەكی لەبارەوە ئاشكرا نەكراوە، ئاخۆ كوژراوە یاخود ماوە و گیراوە. چارەنووسی كەیسی محەممەد حەسەن لە چوار ساڵی رابردووی پەرلەمان ھیچی بۆ نەكراوە، دیاریش نیە پەرلەمانتارانی ئەم خولە چی بۆ دەكەن.
k24-
