CIA زمانی كوردیی له سایتی فهرمیی خۆی زیاد كرد
دەزگای هەواڵگری ناوەندی (سی ئای ئه ی) لە ساڵی ١٩٤٧ هاته کایه وه بە مۆرکی فەرمانی پاراستنی نیشتمانی و لە لایەن سەرۆك ھەری ئێس، ترۆمەنەوە دامەزراوه.
دەزگاکانی سى ئاى ئەى
بهگوێرهی پێناسهی دهزگاكه، دەزگای هەواڵگریی ناوەندی، دەزگایەكی سەربەخۆیە بە مەبەستی دابینكردنی هەواڵگریی ئاسایشی نیشتمانی بۆ یاسادانەرانی گەوەرەی وڵاتە یەكگرتووەكان.
سى ئاى ئەى دابەش کراوەتە سەر چوار بەشی سەرەکی كه ئهمانهن:
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری.
ڕێكخراوى كاروباری نھێنیی نیشتمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی زانست و تەكنەلۆجی.
بەڕێوەبەرایەتیی پشتیوانی.
ههروهها بەڕێوەبەری دەزگای ناوەندیی هەواڵگری چەندین كارمەندی ھەیە كە كاروبارە گشتییەکان، سامانە مرۆییەكان، داھێنانی ئەركەكان، پرۆتۆكۆڵ، كاروبارە كۆنگرێسیەكان، پرسە یاساییەكان، رێكخستنی ئاگایی، هەواڵگری و چاودێریی ناوخۆیی بهڕێوه دهبهن.
kdp-
