فڕاكسیۆنی پارتی بەدواداچوون بۆ پێشمەرگە دیلەكان دەكات
لە شەڕی پێشمەرگە و داعش لە ماوەی سێ ساڵی شەڕدا، هەزار و 700 پێشمەرگە شەهید بوون، نزیكەی 10 هەزاری دیكەیش بریندار بوون و زیاتر لە 50 پێشمەرگەیش بێسەروشوێنن.
ناسر هەركی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاساییشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: "دوێنێ وەك لیژنەی بەرگری و ئاساییش كارمان لەسەر ئەو بابەتە كردووە، بەیانیش كە دەگەڕێینەوە بۆ بەغدا چ وەك لیژنە، چ وەك فڕاكسیۆنی پارتی، بەدواداچوون بۆ چارەنووسی پێشمەرگە دیلەكان دەكەین، بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێكی باش، كە لە كاتی خۆی ئەو پێشمەرگانە براونەتە حەویجە و لەوێیش دیار نییە بۆ كام شوێن گوازراونەتەوە، بەڵام ئێمە بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەوەی سۆراغی ئەو پێشمەرگانە بزانین، هەر شتێكیش هەبوو هەموو لایەكی لێ ئاگادار دەكەینەوە".
kdp-
