جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: رێگاكان بۆ ئەوە دەڕۆنەوە كە هەولێر و بەغدا ڕێک بکەون

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: رێگاكان بۆ ئەوە دەڕۆنەوە كە هەولێر و بەغدا ڕێک بکەون
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی پرسی میزانییەی پێشمەرگە یەكلا بكرێتەوە، چونكە دوو پڕۆژە لەو بارەیەوە ئامادە كراون و بڕیارە بە زووترین كات لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكرێت.

سالار محەممەد جەباری، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داواكارییەكانی لە دوو پڕۆژەدا گەڵاڵە كردووە كە یەكێكیان مووچەی زیندانیانی سیاسی و ئەنفال و كەمئەندامانی سەنگەر و شەهدانە بۆ ئەوەی هاوتای مووچەی بەغدا بكرێت و لە بەغداوە كاروبارەكانیان رێك بخرێتەوە و بخرێتە چوارچێوەی بودجەی سیادیی عێراق، دووەمیان ئەوەیە كە مووچەی هێزی پێشمەرگە و پێداویستییەكان و میزانییەی تایبەت بە پێشمەرگە لە رێگای لیژنەیەكەوە لەگەڵ بەغدا گفوگۆی لەسەر بكرێت، كە هەردوو پڕۆژەكە لەلایەن حكوومەتەوە دەستوبردیان لێ كراوە و بۆ پڕۆژەی یەكەم كات دانراوە كە دەبێت تا سەری ساڵ كارەكانی رێك بخرێتەوە".

جەباری، هەروەها ئەوەیشی خستە روو: "لەسەر ژمارەی پێشمەرگە گرفتمان لەگەڵ بەغدا هەیە، بەڵام هەموو رێگاكان بۆ ئەوە دەڕۆنەوە كە هەردوو لامان بگەینە رێككەوتنێكی مامناوەند و ئەو پرسە چارە بكەین".
kdp-
Top