لە سنووری پشدەر کەسێک بە تۆمەتی دزی لە مزگەوت دەستگیر کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 3/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە شارۆچکەی پشدەر، لە لایەن ھێزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی پشدەر، بە ھاوکاریی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، کە دزی لە مزگەوتی گەورەی ناحیەکە کردبوو و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".
باس لەوەش کراوە: "ئەو تۆمەتبارە سندووقی کۆمەکی مزگەوتەکەی شکاندووە کە ھاووڵاتییان پارەی تێدەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مزگەوت، پاشان بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 443 تۆمەتبارەکە بەند کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
باسنيوز
