لە سنووری پشدەر کەسێک بە تۆمەتی دزی لە مزگەوت دەستگیر کرا

 لە سنووری پشدەر کەسێک بە تۆمەتی دزی لە مزگەوت دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە سنووری شارۆچکەی پشدەر کەسێک بە تۆمەتی دزی لە مزگەوت دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە شارۆچکەی پشدەر، لە لایەن ھێزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی پشدەر، بە ھاوکاریی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، کە دزی لە مزگەوتی گەورەی ناحیەکە کردبوو و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

باس لەوەش کراوە: "ئەو تۆمەتبارە سندووقی کۆمەکی مزگەوتەکەی شکاندووە کە ھاووڵاتییان پارەی تێدەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مزگەوت، پاشان بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 443 تۆمەتبارەکە بەند کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".










باسنيوز
Top