ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامێکی شاری هەولێر

ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامێکی شاری هەولێر
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، ڤیدیۆی ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتوچۆی لە شاری هەولێر بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/12/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تایبه‌ت له‌سه‌ر رێگای شه‌قڵاوه‌ به‌رامبه‌ر گه‌س شۆرش به‌هۆی مه‌شغولی شوفێره‌كه‌ی و تیژرۆییه‌وه‌ خۆی كێشا به‌دواوه‌ی لۆریه‌كی وه‌ستاو".

ڕوونیشکردووەتەوە، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شوفێری نیسانه‌ به‌سه‌ختی زامداربوو، جگه‌ له‌ زیانی مادی زۆر كه‌ به‌ر ئۆتۆ‌مبێلەکەی كه‌وت.

فازڵ حاجی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم ڕوووداوه‌دا نه‌ له‌ڤیدیۆكه‌ی ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه‌ و نه‌ له‌قسه‌كانی شوفێرە زامداره‌كه‌ نه‌مانبیسته‌وه‌ كه‌وا هۆكاری سەرقاڵییەکەی چی بووه‌ و بۆچی ئه‌م ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی نه‌بینیوه‌.










باسنيوز
Top