سه‌ركرده‌یه‌ك نهێنی گفتوگۆكوكان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ڕايگه‌یاند: "دانیشتنى سبه‌ینێ سێشه‌ممه كێشمه‌كێشى نێوان هێزه سیاسییه گه‌وره‌كانى وه‌ك (فه‌تح- ده‌وڵه‌تى یاسا) و (سائیروون- نه‌سڕ) بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى ناكۆكى سیاسی‌یان له‌سه‌ره له‌وانه‌ش فالح فه‌یاز، كاندیدی وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌خۆوه ده‌بینێت".
سه‌ركرده‌كه كه داواى كرد ناوى نه‌هێندرێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه، عادل عهدولمههدی هه‌شت كاندید بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى، ده‌خاته‌ڕوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌رله‌مانتاران سه‌رپشك ده‌كات ده‌نگ به‌كاندیده‌كان بده‌ن، هه‌ر كاندیدێكیش سه‌رنه‌كه‌وت، ده‌یگۆڕێت: "ئه‌وانه‌شى ده‌نگی پێویست ده‌هێنن ده‌بنه وه‌زیر ئه‌گه‌رچى ناكۆكی سیاسیشی له‌سه‌ر بێت".
پێشتر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، كه تایبه‌ت بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت، بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه دواخست.
له 25 له‌سه‌ر 26/ 10/ 2018 كابینه‌ى حكوومه‌تى نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به 14 وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام هه‌شت وه‌زاره‌ت تائێستاش ماونه‌ته‌وه و به‌هۆى ناكۆكییاكهنهوه له‌سه‌ر ناوى كاندیده‌كان، یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كان بریتین له: ناوخۆ، به‌رگرى، په‌روه‌رده، كۆچ و كۆچبه‌ران، داد، ڕۆشنبیری، پلاندانا و خوێندنی باڵا.
باسنيوز
