وێستگەکانی ژیانی مەسرور بارزانی

 وێستگەکانی ژیانی مەسرور بارزانی
- مەسروور بارزانی، ساڵی 1969 لەدایکبووە.

- ساڵی 1985 لە تەمەنی 16 ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە.

- بەشدارییەکی کارای لە داستانی خواکوڕک کردووە لە ساڵی 1988.

- ساڵی 1987 خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو كردووە.

- بەشداری لە راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 کردووە.

- ساڵی 1997 بەكالۆریوسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەمەریكی لە واشنتن وەرگرتووە و لە ھەمان زانكۆ بۆ ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەریی قەیرانەكان خوێندوویەتی.

- ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە کوردستان.

- لە کۆنگرەی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.

- ساڵی 1998 بووەتە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.

- لە ساڵی 2010 بە دەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی 13ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

- لە ساڵی 2012 بووەته راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

- ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمری دامەزراندووە کە رۆڵێکی کارایی هەبووە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان و ناوچەکە.

- دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لە دهۆک.

- بەشدارییەکی کارا و کاریگەرییەکی بەهێزی هەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، لە رووی بەشداری راستەوخۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕی هەواڵگری.

- پەیوەندییەکی فراوانی هەیە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و رۆڵێکی کاریگەری هەبووە بۆ فراونکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی بۆ خزمەتی کوردستان.

- لە سەرخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رۆڵیکی کارا و کاریگەری هەبوو.

- مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ کوڕ و کچێکی هەیە.

- زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.










باسنيوز
Top