ئێران دوای شەش مانگ بەشێکی ئاوی زێی بچووک بەر دەداتەوە

 ئێران دوای شەش مانگ بەشێکی ئاوی زێی بچووک بەر دەداتەوە
قایمقامی پشدەر ئاشکرای کرد دوای شەش مانگ لە گرتنەووەی ئاوی زێی بچووک، بڕیارە ئەمڕۆ ئێران بەشێکی ئاوەکە بەر بداتەوە.

بەکر بایز، قایمقامی پشدەر ڕايگەیاند: "زانیاریمان لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە پێدراوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3-12-2018 کۆماری ئیسلامیی ئیران بەشێک لە ئاوی بەنداوی کۆڵەسەی زێی بچووک بەر دەداتەوە.

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە داوا لە و هاووڵاتییانە دەکەین کە کاریان لە دەوری ئاوی زێی بچووکە و نزیکن لە ئاوەکە، ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لە کاتی زیادبوون و هەڵکشانی ئاستی ئاوەکە تووشی هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبن و ڕووداوی نەخوازراوی لێ نەکەوێتەوە".

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ئێران بەتەواوەتی زێی بچووکی سنووری پشدەی وشک کردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری لە کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوەی سنوورەکە و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان داوە.












باسنيوز
Top