پارتی سەرۆکی كابینەی نوێی حکوومەت ئاشكرا دەكات
پارتی کاندیدی راسپێردراو بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێم دیاری دەکات و لە کۆبوونەوەکە دەنگی لەسەر دەدرێت".
هەروەها، پارتی وەک براوەی یەکەم، بڕیارە دوو لیژنە پێکبهێنێت، یەکێکیان بەرپرس دەبێت لە دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەوەی دیکەشیان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت. هەردوو لیژنەکە سەردانی لایەنەکان دەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پارتی نیازی هەیە بۆ ئەم کابینەیەی حکوومەت، سەرۆکی حکوومەت دوو جێگری هەبێت و جێگرەکانیش، سەرۆکی حکوومەت دیارییان بکات.
جیا لە پرسی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، سەرۆک بارزانی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ بەغدا و چەند وڵاتێکی کەنداو دەخاتەڕوو.
K24
