مەحما خەلیل: چەكدارەكانی ناو شنگال لە ژمارەی دانیشتوانی ئێستای شارەكە زیاترن
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا لە سنووری شنگال جگە لە هێزەكانی پەكەكە 1600 پۆلیسی عێراقی و چەندین هێزی دیكە هەیە، بەڵام ئەوان لە توانیاندا نییە دۆخی ئەمنیی شنگال و دەوروبەری بپارێزن و سەلمێنراوە كە ئەوەی بتوانێ دۆخی شنگال بپارێزی، هێزەكانی پێشمەرگەیە، بۆیە گەڕانەوەی ئەوان بۆ سنوورەكە و ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال گرنگە".
گوتیشی: "ئەو هێزانەی كە ئێستا لە شنگالن، ناتوانن سەر و ماڵی هاووڵاتییان و تەنانەت دامودەزگا حكوومییەكان بپارێزن و ئەو هێزانە بازرگانی بە خەڵكەوە دەكەن".
مەحما خەلیل، ئاشكراشی كرد، دوو لیوای سوپای عێراق و لیوایەكی حەشدی شەعبی و هێزەكانی پەكەكەش لە سنووری شنگالدان، جگە لە پۆلیس و ژمارەی سەربازەكانی ئێستای ناو شنگال لە ژمارەی دانیشتوانی ئێستای ناو شارەكە زیاترن و ئەوان ناتوانن دۆخی ئەمنی بپارێزن، ئیتر نازانین لەوێ چی دەكەن".
قایمقامی شنگال، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەملاشەوە دۆخی ئاوارەكانی شنگال كە لە هەرێمی كوردستانن خراپە و تاوەكوو ئێستا حكوومەتی عێراق سووتەمەنی و یارمەتی نەگەیاندووە بە ئاوارەكان كە ژمارەیان 360 هەزار كەسە.
باسنيوز
