بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیەچوار ئافرەتی چالاک لەبوارەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وئافرەتان و نووسەروڕۆشنبیری کۆمەڵگاکەمان.

بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیەچوار ئافرەتی چالاک لەبوارەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وئافرەتان و نووسەروڕۆشنبیری کۆمەڵگاکەمان.
لە۱٦ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی۲ی۱۱ی۲۰۱٨بەئامادەبوونی (هیوائەحمەد مستەفا) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی وبەرپرسی لقی۲٤ی سەفین،(بایز زراری) ئەندامی ئەنجوومەن وکارگێڕانی لق وقائیمقامی شقڵاوە و بەرپرسانی عەسکەری و دەزگائەمنییەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لەئافرەتانی سنووری شەقڵاوە،چەندئافرەتێکی چالاکوانی بواری ئافرەتان و ڕاگەیاندکاران لەبارەگای لقی۲٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان مەڕاسیمێکی شایستە بەوبۆنەیەوەڕێکخرا.

لەمەڕاسیمەکەدا( هیوائەحمەد مستەفا )لەووتەیەکیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵ وگرینگی ئافرەت لەبوارەجیاجیاکانی کۆمەڵگاو پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ مافەکانی ئافرەتان دووپات کردەوە.

لەبەشێکی تری ووتەکەی بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین،بەئاماژەدان بەوەی کەئافرەتان لەڕابردوو لەشۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی کوردستان ڕۆلی کاریگەریان هەبووە و بینیوە و لەوپێناوەشا چەندین قوربانیان داوە.

بۆیە بەپێویستی دەزانم کە لەم مەڕاسیمە پرشکۆیە کەهەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە دژی ئەفرەتان،ئەوەدووپات بکەمەوە کە پێویستە ڕووبەڕووی هەر کارێکی توندوتیژی ببینەوە کەبەرامبەر ئافرەت ئەنجام بدرێت و بێڕێزیان بەرامبەر بکرێت.
لەوڕووەوە پێویستەلەسەر مامۆستایانی ئاینی کە خەڵک هۆشیاربکەنەوە لەوەی کە پێویستە بەرامبەر ئافرەت بکرێت و مافەکانیان پێ شێل نەکرێ،بەهەمان شێوەش لەسەر لایەنەپەیواندیدارەکانی تایبەت بە پرسی ئافرەتان لەوبوارەیا زیاتر هۆشیارتر وچاوکراوەتربن بۆدەستەبەرکردنی مافەکانیان.

دواتر هەرلەمەڕاسیمەکەدا کورتەفیلێک نمایش‌کراکەتەعبیربوو لەناونیشانی مەڕاسیمەکە.
لەبەشێکی تری مەڕاسیمەکە لەلایەن (هیوائەحمەد مستەفا )خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بەچوارئافرەتی چالاک لەبوارەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وئافرەتان ونووسەروڕۆشنبیری کۆمەڵگاکەمان کەبریتی بوون لە (مەهاباد قەرەداغی،دکتۆرە کوردستان،دکتۆرەشوکرییە ،ئەڤین ئاسۆ) کەهەریەکەیان لەبواری خۆیدا ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی ئافرەتان..
Top