پێشمەرگە بە سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێتەوە
لیوا ئەبوبەکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن، رۆشنبیریی و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "لە چوارچێوەی چاکسازیەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێنەوە"
دەشڵێت: "دوای تەواوبوونی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەست بەچاکسازی و رێکخستنەوەی یەکەکانی 80 و 70 دەکرێت".
لیوا ئەبوبەکر ئاشکراشی دەکات، ئاڵوگۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و خودی خۆشی بووەتە بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە.
k24-
