پرسه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه گیانی له‌ده‌ستدا
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ش، شه‌وقی زكری، كه هاوسه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كۆچكردوو بووه، باسی رووداوه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "كاتێك هه‌وره‌تریشقه له بارهگاكهمانیدا ئێمه 12 پێشمه‌رگه له ژووره‌وه بووین، له‌ناكاو بینیمان روناكیێكی زۆر هاته ژووره‌وه و ده‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بوو، به‌و هۆیه‌وه من كه‌وتم و سه‌رم گێژی خوارد، كاتێك هه‌ستامه‌وه 3 هاوڕێی دیكه‌شم تووشی هه‌مان حاڵه‌ت ببوون و هه‌ستابوونه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حوسه‌ین هه‌ڵنه‌ستا".
هاوسه‌ری حوسه‌ینیش باس له دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، كه له سه‌نگه‌ره‌وه داوای لێكردبوو ئاگاداری منداڵه‌كانی بێت.
حوسه‌ین حسێن خه‌ڵكی گوندی شیڤێی ده‌ڤه‌ری مزووری باڵای سه‌ر به بارزانه و له‌دایكبووی ساڵی 1973ـیه، باوكی 3 كوڕ و كچێكه و پێشمه‌رگه‌ی سوپای بارزانه و دانیشتووی قه‌زای سۆرانه، ئێواره‌ی رۆژی 1ی ئه‌م مانگه له میحوه‌ری مه‌خموور - گوێڕ به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه گیانی له‌ده‌ستدا.
k24-
