پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12/2018، سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەنامەکەی بڵاو کردووەتەوە و بۆ خانەوادەی حاکم کامل مەهدی زاڕی ناردووە.
هەروەک سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، حاکم کامل مەهدی زاڕ دڵسۆزانە خزمەتی دادوەریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (حاكم كامل مهدی الضار)
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی حاكم كامل مهدی الضارـم پێ گەیشت.
حاكم كامل راسته به رهگهز عهرهب بوو، بهڵام یهكێك لهو حاكمانه بوو كه له شۆڕشی مەزنی ئهیلوولدا رۆڵێكی بهرچاوی له كاری دادوهریدا هەبوو و دڵسۆزانە خزمهتی كردووه.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی حاكم كامل بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
2ـی12ـی2018
باسنيوز
