نهێنیی گەندەڵییەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت

 نهێنیی گەندەڵییەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت
ماڵپەڕێکی ئەڵمانی شێوازی گەندەڵییەکەی کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان، ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕی (DW)ی ئەڵمانی لە زاری چەند کەسێکەوە، کە ھەوڵی وەرگرتنی ڤیزای ئەڵمانییان لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ھەولێر داوە، زانیارییەکان ئاشکرا دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕەکە، قاچاغچییەک، کە پەیوەندیی لەگەڵ کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ھەولێر ھەیە و ئەو کارمەندە ئاسانکاریی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ کەسەکان لەڕێی ئەو قاچاغچییە کردووە.

ھەروەک (DW) بڵاوی کردووەتەوە، قاچاغچییەکە بە گەنجێکی سووری گوتووە ئەو دەتوانێ بە ڤیزای رەسمی بینێرێتە ئەڵمانیا، بەڵام بۆ ھەر ڤیزایەک، بڕی ١٣ ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری دەوێ و پارەکەشی ”دوای گەیشتنت بە ئەڵمانیا“ دەدات.

پێشتر گۆڤاری (دێرشپیگل) لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو، کە لەنێوان مانگی ٨ و ١٢ـی ٢٠١٧، زیاتر لە ٢٥ حاڵەتی فرۆشتنی ڤیزای ئەڵمانیا بەو ئاوارە سووریانەی دەیانەوێ وەک پەنابەر بچنە ئەو وڵاتە و ئەوروپا، تۆمار کراوە.










باسنيوز
Top