سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ جۆرج دەبڵیو بوش دەنێرێت

 سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ جۆرج دەبڵیو بوش دەنێرێت
سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ جۆرج دەبڵیو بوشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەنێرێت.

لە پەیامێکدا، کە بارەگای بارزانی دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەدا، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، سەرەخۆشی لە جۆرج دەبڵیو بوشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا (2001- 2009) دەکات و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەکەی دەربڕیوە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1/12/2018، جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا (1989-1993) لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی:


سەرۆك مەسعود بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی جۆرج بوش (بوشی باوك) سەرۆكی پێشووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ سەرۆك جۆرج دەبلیو بوش كوڕی گەورەی بوشی باوك و سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ناردووە و تێیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی بوش ڕاگەیاندووە.












باسنيوز
Top