نورى مالیكی : قسەم كردووە لەگەڵ بارزانی، ئەو سوورە لەسەر ئەنجامەكانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان
له گفتوگۆیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ كەناڵی فەرمی ئێران، مالیكی دەڵێت: "ھەڵوێستی سەرۆك بارزانی لە بارەی رێفراندۆم نەگۆڕاوە و سوورە لەسەر بڕیارەكانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان".
مالیكی راشیگەیاندووە، عێراق پێویستی بە ھەرێمی كوردستانە و پێویستە ھەوڵ بۆ نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی بەغدا و كوردستان بدرێت.
ھەفتەی رابردوو سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ زۆربەی لایه‌نە سیاسییەكان و سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانی عێراق كۆبووه‌وه و تێیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا.
K24
