پێشمەرگەیەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەست دا

پێشمەرگەیەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەست دا
لە میحوەری مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەک بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانی لەدەست دا.



بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی فەرماندەیی بارزان لە میحوەری مەخموور بەناوی "حەسەن حوسێن" بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانی لەدەست داوە.


ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی (شیڤێ)یە و نیشته‌جێ شارۆچکەی سۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌، ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیشی له‌ به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراو بووه‌.
bas news-
Top