ئامارێك.. سلێمانى زۆرترین ته‌ڵاقى تێدا تۆمار كراوه
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له هه‌شت مانگى ڕابردوو 52 هه‌زار و 946 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌رێتى له پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستاندا تۆمار كراون، كه زۆرترینیان له سلێمانى و كه‌مترینیان له دهۆكدا بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له ساڵى 2010 تا 2017، له هه‌ولێر 20 هه‌زار و 496 حاڵه‌ت و له سلێمانى 24 هه‌زار و 189 حاڵه‌ت و له دهۆكیش 8 هه‌زار و 261 جیابوونه‌وه، تۆمار كراون.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان، پارێزه‌رێك ڕای گه‌یاندووه، خراپی به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یه‌كێكه له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان ، ئه‌وه جگه له قه‌یرانى دارایی و كێشه‌ى جیاوازى ته‌مه‌ن.
bas news -
